سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە بەئامانجگرتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی خوبرگانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند'' هۆشداری دەدەین لە بەئامانجگرتنی ئەنجومەنی خوبرگانی ئێران کە بڕیارە ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی کۆبێتەوە".
جەختیشیکردەوە کە دوو دڵ نابن لە لە بەئامانجگرتنی هەموو ئەوانەی کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن و ڕاشیگەیاند، سوپای ئیسرائیل شوێنگرەوەی ڕێبەر و هەموو ئەو کەسانەش بەئامانج دەگرێت کە ئەنجومەنەکە بیەوێت هەڵیبژێرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ محەمەد مەهدی میرباقری، ئەندامی ئەنجومەنی خوبرگان بە کۆی دەنگ ڕێبەری نوێی هەڵبژاردووە، بەڵام چەند ئاستەنگێک هەن و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەکرێت.