سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە و داوای لێکردوە کە "ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە رابگرێت".
یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠٢٦، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند "بە سەرۆکی ئێرانم وتوە کە سەلامەتی و گەڕانەوەی (سیسیل کۆلەر و جاک پاریس) بۆ فەرەنسا، کە ئێستا لەنێو باڵیۆزخانەی فەرەنسان، لای ئێمە ئەولەوییەتێکی رەهایە".
" داوام لێکردن کە ئازادیی دەریاوانی مسۆگەر بکەن و کۆتایی بە داخستنی دیفاکتۆی گەرووی هورمز بهێنن" سەرۆکی فەرەنسا وا دەڵیت.
لە کۆتاییدا ئیمانوێل ماکرۆن وتویەتی "چارەسەری دیپلۆماسی زیاتر لە هەر کاتێک پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ئاڵنگارییە چارەنووسسازانە، کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆکی ئێران رێککەوتووین لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێنینەوە ".