سوپای پاسداران: ئەمریکا کەشتیەکی نوقم کردوین و ١٥٠ قوربانی هەیە


سوپای پاسداران ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیەکی جەنگیان بڵاوکردوەتەوە و کە "زیاتر لە 150 کوژراو و بریندار و بێسەروشوێن" هەیە.

یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠٢٦، سوپای پاسداران رایگەیاند "لە ئەنجامی هێرشێکی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی جەنگی دێنا ١٠٤ کارمەندی کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ی دیکەش برینداربوون، تا ئێستا ٢٠ ئەندامی تیمی کەشتییەکە بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە ".

بە پێی زانیارییەکان کەشتیەکە لە ٣ ئەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە هێرشی کراوەتە سەر و بەهۆیەوە بە تەواوی نوقم بووە و هێرشەکە لە ئاوەکانی نزیک وڵاتی سریلانکا ئەنجامدراوە، کە ناوچەیەکی دوورە لە سنوورەکانی شەڕ و گرژییەکان. 




PM:10:48:08/03/2026