سێنتکۆم: زیاتر لە ٥ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە


فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پوختەی ١٠ ڕۆژی جەنگ "ئۆپراسیۆنی داستانی توڕەیی" دژی ئێران بڵاوکردوەتەوە.

سێ شەممە، ١٠ ئادار ٢٠٢٦، سێنتکۆم رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەکە بە ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا بووە و تێیدا ژێرخانی سەربازی و ئەمنیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج، زیاتر لە ٥ هەزار ئامانجی جۆراوجۆر پێکراون، لەوانە بارەگاکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران، ناوەندەکانی دروستکردنی درۆن و مووشەکی بالیستی، و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی دژە کەشتی".

لە راگەیاندراوەکەدا سێنتکۆم  ئاماژەی بە تێکشکاندنی "زیاتر لە ٥٠ کەشتی و ژێردەریایی ئێرانی" کراوە لەم "هێرشانەدا جۆرەها فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو و بۆمبڕێژکەرە زەبەلاحەکانی وەک (B-1, B-2, B-52) و توانای تایبەتی دیارینەکراو بەکارهێنراون بۆ پەکخستنی تەواوەتی سیستەمی بەرگریی و پەیوەندییە سەربازییەکانی ئێران".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.




PM:02:56:10/03/2026