نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، چوار دیپلۆماتکاری
ئێران لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل کوژران.
سەعید ئیروانی
نامەیەکی ناڕەزایی بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و دەڵێت: "سەرلەبەیانی
یەکشەممە ٨ی ئادار ئیسرائیل هێرشێکی تیرۆریستی بە ئەنقەست بۆ سەر هۆتێل رامادا لە
بەیرووت ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چوار دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران".
پێشتر
سوپای ئیسراییل بڵاویکردوە ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە
لوبنان کوشتوە.