فەرماندەییی ناوەندیی
ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند لە ناوچە جیاجاکانی ئێران ٥ هەزارو ٥٠٠ ئامانجمان
بۆردومان کردووەو، توانای هێزەکانی ئێران لە پاشەکشەیەکی قووڵدایە.
رۆژی چوارشەممە،
11ـی ئادار براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، رایگەیاند
" هێزی شەڕکەری ئەمریکا لە زیادبووندایە و هێزی شەڕکەری ئێران لە پاشەکشەدایە.
ئەو هێرشانەی ئەمەریکا وەک بوکەر ئاشکرای
دەکات لە رێگای بەکارهێنانی
چەکی زیرەک و زۆر وردوە بووەو دەلێت " زیاتر لە ٥ هەزار و ٥٠٠ ئامانجیان لە
ناوخۆی ئێران پێکاوە، لە نێویاندا ٦٠ کەشتیی دەریاییش لەخۆ دەگرێت".
لە بارەی
هەڵکشانی گورزەکانەوە، فەرماندەکەی سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە تەنیا لە ڕۆژی ڕابردوودا،
نزیکەی هەموو کاتژمێرێک جارێک هێرشیان لە ئاراستە و شوێنی جیاوازەوە بۆ سەر ناوخۆی
ئێران ئەنجام داوە.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا، کوپەر ڕەخنەی توندی لە تاکتیکی شەڕکردنی ئێران گرت و ڕایگەیاند: هێزەکانی
ئێران لە کاتی هێرشکردندا لە ناو شارە قەرەباڵغەکاندا و لە پشت دانیشتووانە مەدەنییەکەیانەوە
خۆیان حەشار دەدەن، لە کاتێکدا بە ئەنقەست خەڵکی بێتاوان و مەدەنی لە وڵاتانی کەنداو
دەکەنە ئامانج."