میدیاکانی ئێران: هێرشی چەکداری کراوەتە سەر تاران

‌ئەرشیف- بۆردومانی تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا

ئاژانسی هەواڵدەریی فارس و چەند میدیایەکی دیکەی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویانکردەوە کە "هێرش و ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری لە چەند بازگەیەکی پشکینین لە تاران ڕوویداوە".

چوار شەممە، ١١ ئادار ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵدەریی فارس بڵاویکردەوە "لە هەندێک ناوچەی تاران پێکدادانی چەکداری روویداوە و بە درۆنیش هێرشکراوەتە سەر چەند بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە". 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، "لە هەردوو هێرشە درۆنی و رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکەدا، چەندین هێزی ئەمنی کوژراون، بەڵام تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی ژمارەیان نازانرێت".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.




PM:11:23:11/03/2026