ئاژانسی پەنابەران: زیاتر لە سێ ملیۆن كەس لە ناوخۆی ئێران ئاوارە بوون

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند لەكاتی دەستپێكی شەڕی ئیسراییل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كەس لەناوخۆی ئێران ئاوارە بوون.

بەپێی ئاژانسەكە كە ژمارەیە لەخەڵك كە ژمارەیان لەگەڵ درێژەكێشانی شەڕ رووی لە زیادبوونە، دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان بەشێوەیەكی نیگەرانكەر رووی لە زیادبوون كردوە.

لە رۆژانی رابردوو میدیاكانی ئێران و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین وێنەیان بڵاوكردەوە كە تێیدا خەڵك بەهۆی وێرانبوونی ماڵەكانیان ئاوارە بوون.




PM:04:21:12/03/2026