سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاند ئەوەی بۆ ئەو زۆر گرنگە ئەوەیە كە رێگە لەوە بگرێت ئێران دەستی بە چەكی ناوەكی بگات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك كۆماری ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خۆی "ترۆت سۆشیال" وتی "ئەوەی بۆ من وەك سەرۆك كۆماری ئەمریكا زۆر گرنگ و بەبایەخە، رێگەگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێمپراتۆرییەكی بەدكار، واتە ئێران، بە چەكی ناوەكی و لەناوبردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە راستیدا جیهانە".
ئەو جەختی كردەوە كە "من هەرگیز رێگەی نادەم شتێكی وا رووبدات".
ترەمپ وتیشی كە ئەمریكا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەجیهانە و "هەر كات نرخی نەوت زیاد بكات ئێمە پارەیەكی زیاتر بەدەست دەهێنین".
نوسینی ترەمپ لەكاتێكدایە كە داخستنی گەرووی هۆرموز لەلایەن ئێرانەوە نرخی نەوت و گازی لە جیهاندا بەرز كردوەتەوە، چونكە رێگەی هاتوچۆ لە كەشتییە نەوت هەڵگرەكان گیراوە.