نەتانیاهو: ئامانجمانە یارمەتی ئێرانییەکان بدەین ڕژێم بڕوخێنن

‌بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهو، لە دواین لێدوانی تەلەڤزیۆنیدا سەبارەت بە جەنگی وڵاتەکەی و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەڵێت "ئامانجی سەرەکی لەم جەنگەی ئێستا ئەوەیە کە یارمەتی ئێرانییەکان بدەن بۆ ئەوەی رژێم بڕوخێنن".

پێنج شەممە، ١٢ ئادار ٢٠٢٦، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە زیانێکی گەورەی بە ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان گەیاندووە و خەریکی تێکشکاندنی ئێران و حیزبوڵڵاین".

بنیامین نەتانیاهو ئاشکرای دەکات "ئێران چی دیکە وڵاتەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر نییە، ئەوەش بەهۆی کاریگەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەوە رۆژانە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا راشکاوانە قسە دەکەین".

 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەش کرد کە "ئێمە دەتوانین دۆخێک بۆ گۆڕینی رژێم دروست بکەین، بەڵام دەبێ خەڵکی کارەکە تەواو بکەن، گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین و ئێران دەیویست بە بۆمبی ئەتۆمی ئیسرائیل بسڕێتەوە، بەڵام ئێمە دەبینە یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان".

لە بارەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی کوردستان بنیامین نەتانیاهو ڕایگەیاند "ناتوانێت لەنێو خەڵک خۆی دەربخات".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی بوەتە ئامانج هەرێمی کوردستانە.




PM:11:17:12/03/2026