وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و ئێران رادەیەگەیەندێت کە ٤٣ شەپۆلی مووشەکی و درۆنی بووە، ئەمشەو بەرزبوەوە بۆ ٤٦ شەپۆل.
ئیبراهیم زولفەقار رۆژی هەینی ئاماژەی بەوە دا، بنکەی موفەق سەڵتی لە ئوردن، بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە شارەکانی مەنامەی بەحرێن و هەولێری هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنیی سوپای پاسدارانەوە.
" بەرگریی ئاسمانیی بەرەی موقاوەمە توانیویەتی فڕۆکەیەکی سووتەمەنی ئەمریکی کە خەریکی سووتەمەنی دان بووە بە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا، بخاتە خوارەوە و سەرجەم ستافەکەیشی کوژراون." ( وتەبێژی خاتەمول ئەنبیا وا دەڵێت ).
ئیبراهیم زولفەقاری ئاماژەی بەوە کرد کە، دوای ئەوەدا شەپۆلی ٤٤ی ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی "یا سادق الوعد" دەستیپێکرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام و گشتگیرە بە بەکارهێنانی مووشەکە وردپێک و قورسەکانی خوڕەمشەهر، خەیبەرشکێن، فەتاح، عیماد و قەدر و ئامانجەکانی ناوچەکانی کریات شمۆنە، خەدەرا و حەیفا لە ئیسرائیل پێکاوە؛ هەروەها کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا و بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە کراونەتە ئامانج.