نەوت نرخێکی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات
لە دەستپێکردنی شەری ئیسرائیل و ئەمەریکاوە دژی ئێران رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو گەیشتۆتە نرخێکی پێوانەیی بەرز، ئەمڕۆ شەممە ١٤ ی ئادار نرخی یەک بەرمیل برنت بە ١٠٣ دۆلار و ٨٨ سەنتە.
نرخی ئەمڕۆی نەوتی برنت کە ١٠٣ دۆلار و ٨٨ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕدا برنت ٢،٨٪ نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
هەرچی نەوتی خاوە ئەمڕۆ یەک بەرمیلی بە ٩٨ دۆلار و ٧١ سەنتە بەراورد بە دوێنێ ٣،١١٪ نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٦٦ تا ٧٠ دۆلار بوو، بەلآم ئێستا گەیشتۆتە ١٠٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برنت، چاودێران پێشبینی دەکەن گەر شەڕەکە بەردەوامبێت زۆر بەرزتر دەبێتەوە ئەمەش فشارێکی زۆر لەسەر ئیدارەی ترەمپ دروستدەکات کە ئەگەر هەیە ناچاری بکات شەڕەکە رابگرێت، هەربۆیە ترەمپ لە هەوڵدایە لە ماوەیەکی کەمدا سەرکەوتن بە دەستبهێنێت.
PM:02:27:14/03/2026