فەرماندەیی ناوەندیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری دەداتە حکومەتی و دانیشتوانی ئیمارات کە لە ماوەی داهاتوودا "هێڕشەکانیان زیاتر چر دەکەنەوە".
شەممە، ١٤ ئادار ٢٠٢٦، فەرماندەیی ناوەندیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئێران (بارەگای خاتەمولئەنبیا) رایگەیاند "سەرکردایەتیی ئیمارات ئاگادار دەکەینەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی رەوای خۆی دەزانێت بەرگری لە سەروەریی نیشتمانی و خاکی خۆی بکات، ئەویش لە رێگەی لێدان و بەئامانجگرتنی مووشەکەکانی دوژمنی ئەمریکی جێگیرکراو لە ناو بەندەر، لەنگەرگە و کۆگاکانی چەکی ئەمریکی لە ئیمارات".
هەر لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کراوە کە نزیکن لە هەرشوێنێکەوە کە پەیوەستە بە ئەمریکاوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند "تەنها لە ئەمڕۆدا ٩ مووشەک و ٣٣ درۆنی ئێرانییان تێکشکاندووە".