ئێران هەڕەشە لە ئۆکراینا دەکات


سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەڕەشە لە ئۆکراین دەکات و دەڵێت "پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل واتای بەشداریکردنی جەنگە".

شەممە، ١٤ ئادار ٢٠٢٦، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران لە پەیامەکەیدا بۆ ئۆکراین رایگەیاند "هەر جۆرە پاڵپشتییەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل بە واتای بەشداریی راستەوخۆ لە جەنگ دێت، بە پشتبەستن بە ماددەی ٥١ـی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریکردن لە خۆ، ئێران مافی ئەوەی دەبێت وەڵامی ئەم دەستێوەردانانە بداتەوە".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی بوەتە ئامانج هەرێمی کوردستانە.




PM:05:33:14/03/2026