ترەمپ تێکشکانی تەواوەتیی ئێران ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا سەرکەوتنی تەواوەتیی وڵاتەکەی بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە تاران لە هەردوو ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە بە تەواوی "خاپوور کراوە" و هێزە ئەمنییەکان و ژێرخانی ئەو وڵاتە تێکشکێندراون.

دۆناڵد ترەمپ، جەختی لەوە کردەوە کە سەردەمی ئەوە کۆتایی هات تەنیا واشنتن تێچووی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بگرێتە ئەستۆ، بۆیە داوا دەکات هەموو ئەو وڵاتانەی جیهان کە نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هاوردە دەکەن، خۆیان ئەرکی پاراستنی ڕێڕەوەکە بگرنە ئەستۆ و ئەمریکاش تەنیا هاوکارییان دەکات.

ترەمپ ڕایگەیاند'' پاراستنی ئاسایشی ئاویی دەبێت ببێتە هەوڵێکی بەکۆمەڵ و جیهانی، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وەرچەرخانە لە بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکان، جیهان بەرەو قۆناغێکی نوێی ئارامی و ئاسایش و ئاشتییەکی هەمیشەیی دەبات.''




AM:12:24:15/03/2026