میدیا و ناوەندە لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند'' گەیشتنی هێزە تایبەتەکانی مارێنز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئامادەکاریی واشنتن بۆ چەند سیناریۆیەکی سەربازیی جیاواز لە دژی تاران.''
شرۆڤەکارانی سەربازی لە میدیاکانی ئەمریکاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە هێنانی ئەم هێزانە مەبەست لێی دروستکردنی گوشاری دەروونییە و ئەگەری هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی خێرا بێت بۆ دەستگرتن بەسەر دوورگەی خارگ و پاراستنی سەرچاوەکانی وزە لە کاتی هەر پێکدادانێکدا.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە یەکێکی تر لە ئامانجە ستراتیژییەکان دەستگرتنە بەسەر پێگە ئەتۆمییەکان و یۆرانیۆمی ئێران لە حاڵەتی نائاساییدا، لەپاڵ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کە مارێنز ئامادەی بەرگریی تەواوەتییە.
لە لایەکی ترەوە شارەزایانی ئەمریکی جەخت دەکەنەوە کە ناردنی ئەم هێزە تایبەتانە بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەکانی گەرووی هورمزە، بەو پێیەی پلانە سەربازییەکان پێویستییان بە شەش هەزار سەربازی مارێنز هەیە بۆ ئەوەی گەرەنتی کراوەیی ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییەکان بکەن.