رۆژی دووشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦ نرخی نەوت بەرز بووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە ١٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە ٩٩ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا هەر دوو نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور و نەوتی تەکساس بە رێژەی ٤٠٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەو وڵاتەی هانداوە بۆ ئەوەی تەنگەی هورمز دابخات و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە یارمەتی بدەن بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز.