دۆناڵد ترەمپ: لە ٪٩٥ درۆنەکانی ئێرانمان لەناو بردوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دواین زانیارییەکانی جەنگی وڵاتەکەی و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زانیاری خستە ڕوو و دەڵیت "لە ٪٩٠ مووشەکە بالیستیەکان و ١٠٠ کەشتی دەریایی و ٧ هەزار ئامانجی ئێرانمان لەناو بردووە".

دوو شەممە، ١٦ ئادار ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "بە تەواوی هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران لەناوچووە، هەروەها هەڵمەتێکی سەربازی بۆسەر هەڕەشەکانی ئێران دەستیپێکردووە و هێزی  ئاسمانی و دەریایی ئیران لەناوچوون و ئێران لە دۆخێکی خراپدایە،٧ هەزار ئامانجی ئێرانمان لەناوبردوون، ، ٣٠ کەشتیمان لەناوبرد کە مینیان دەچاند لە گەرووی هورمز".

سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی گەروی هورمزەوە وتی "هاوکات هانی ئەو وڵاتانە دەدەین کە ئابووریان پشت بە گەرووی هورمز دەبەستێت بێن هاوکاری ئێمە بکەن، چونکە ماوەیەکی لەمەوبەر پێشبێنیم کردبوو گەرووی هورمز وەک چەکێک بەکاربهێنرێت، بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر ژێرخانی نەوتی لە خارگ، بە یەک وشە دەتوانم بۆری نەوتی خارگ رابگرم".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی بوەتە ئامانج هەرێمی کوردستانە.




PM:08:55:16/03/2026