ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی راپۆرتێکی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکردوەتەوە کە پشتی بە سەرچاوەی بەرپرسێکی ئەمریکی بەستوە و زانیاری خراوەتە ڕوو کە پەیوەندی لە نێوان نێردەی تایبەتی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدراوە.
دوو شەممە، ١٦ ئادار ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەی ئاکسیۆسدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستیپێکردووەتەوە. هەرچەندە روون نییە کە ئاستی گرنگی و قووڵیی نامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان عێراقچی و ویتکۆف تا چەند بووە، بەڵام ئەمە بە یەکەمین پەیوەندیی راستەوخۆی زانراوی نێوان هەردوو لایەن دادەنرێت لە ٢٨ شوباتەوە.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی ئاکسیۆس ئاشکرایان کردووە کە عێراقچی لە رێگەی کورتەنامەوە پەیوەندی بە ویتکۆفەوە کردووە و سەرنجی خستووەتە سەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگ.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دوو شەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئێران پەیوەندی بە ئەمریکاوە کردووە، بەڵام وتی کە "روون نییە ئایا ئەو بەرپرسە ئێرانیانە دەسەڵاتی ئەنجامدانی رێککەوتنیان هەیە یان نا".