سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە رێبەری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی موجتەبا خامنەیی دەرناکەوێت و بێدەنگە، بەڵام ئەوان شوێنپێی هەڵدەگرن، دەیدۆزنەوە و لەناوی دەبەن.
رۆژی سێشەممە، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند بە دوای موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای نوێی ئێران دەگەڕێن و دەیکەنە ئامانج.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، عەمید ئافی دیفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی: "ئێمە هیچ دەربارەی موجتەبا خامنەیی نازانین، گوێمان لێی نابێت و نایبینین، بەڵام دەتوانم تەنیا یەک شتتان پێ بڵێم: ئێمە شوێنپێی هەڵدەگرین، دەیدۆزینەوە و دەیکوژین."