سووپای پاسادارنی ئێران شەپۆلی ٦١ ی هەمینی هێرشەکانی خۆی لە ڕێگەی هاویشتنی موشەکەکانی "خوڕەمشار ٤"، "قەدەر"، "عیماد" و "خەیبەرشیکێن" رایگەیاندو ئاماژە بەوە دەکات کە تیایدا چەندین ئامانجی سەربازی کردووەتە ئامانج، هەروەها هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی سەرجەم دامەزراوە گازیەکانی کەنداو دەکات، ئەمەش دوای بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی گازی بوشەهر.
لە بەیاننامەی سوپای پاسداران هاتووە: "تەلئەبیب کە ناوەندی کارە شەڕەنگێزییەکانی قەوارەی سەهیۆنیستی دڕندەیە، لە شەپۆلی ٦١ی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستەقینەی ٤ دا بە موشەکەکانی خوڕەمشار ٤ی فرەسەر، قەدەری فرەسەر، عیماد و خەیبەرشیکێن بە ڕەمزی "یا ابا عبد الله الحسین علیه السلام" وەک تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید دکتۆر عەلی لاریجانی و هاوەڵەکانی، درایە شەپۆلی ئاگری هێرشەکانمان".
" ١٠٠ ئامانجی سەربازی و ئەمنیدا لە قووڵایی خاکە داگیرکراوەکاندا کەوتنە بەر هێرشەکانی "( سووپای پاسادارن وا دەڵێت ).
هەروەها باس لەوە کراوە بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، دوای ئەم هێرشە خێرایەی هێزی ئاسمانی و فەزایی (جیۆفەزایی) سوپای پاسداران، کارەبای بەشێکی تەلئەبیب پچڕاوە و بارودۆخ و کارەکانی فریاگوزاری قورستر بوون، زیانە سەرەتاییەکانی ئەوە پێشان دەدەن لەم هێرشەدا بە زیاتر لە ٢٣٠ کوژراو و بریندار هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە رێگای هێرشی ئاسمانییەوە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆ یەکەم جار گەورەترین گورزی ئاراستی ژێرخانی گازی ئێران کە ٧٩٪ گازی وڵات دابیندەکات.
لە نوێترین لێدوانی سوپای پاساداراندا رایگەیاند لە تۆڵەی ئەمەدا هەرچی بنکەی گازی وڵاتانی کەنداوە دەیکەنە ئامانج.