سەرۆک کۆماری ئێران کوژرانی سێ بەرپرس و چەند فەرماندەیەک پشتڕاست دەکاتەوە


سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کوژرانی سێ بەرپرس  وچەند فەرماندەیەکی سەربازی و سەرەخۆشی لە "گەلی ئێران" دەکات.

چوار شەممە، ١٨ ئادار ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان رایگەیاند "تیرۆرکردنی نامەردانەی هاوکارە ئازیزەکانم، ئیسماعیل خەتیب، عەلی لاریجانی و عەزیز نەسیرزادە لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان و تیمە یاوەرەکانیان، غەمباری کردین".

" بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو ئەندامی کابینە (وەزیرانی ئیتلاعات و بەرگری)، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندە سەربازییەکانی سوپا و بەسیج سەرەخۆشی لە گەلی گەورەی ئێران دەکەم" مەسعود پزیشکیان وا دەڵێت.

ئەم پەیامەی سەرۆک کۆماری ئێڕان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، نوسینگەی وەزیری بەرگری، یسرائیل کاتز بڵاویکردەوە "لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا بۆ سەر تاران، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران کرایە ئامانج و کوژرا"، دوێنێش وەزیری بەرگری کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانی راگەیاند. 




PM:08:09:18/03/2026