ئێران بە موشەک پاڵاوگەیەکی نەوتی لە ئیسرائیل کردە ئامانج

موشەکەکانی ئێران دواجار پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە باکووری ئیسرائیل پێکا و هۆشداری لە لێکەوتەی مەترسیدار دەکرێت.

دەستەی پەخشی میدیایی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٣- ٢٠٢٦، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەوە، مووشەکانی ئێران، لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیل پاڵاوگەیەکی نەوتیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە دووکەڵێکی چڕ لە دەوروبەری پاڵاوگەکە بەرز دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، بەهۆی پێکانی پاڵاوگەکە مەترسی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی مەترسیدار دەکرێت.

بە وێرەی تۆڕی هەواڵی "کان"ـی ئیسرائیلی، تاوەکوو ئێستا ئێران نزیکەی ٨٥٠ مووشەکی بالیستی و ٤٠٠ موشەکی کڵاوەی هێشووی ئاراستەی ئامانجەکان لە ناو ئیسرائیل کردووە، بەڵام ٣٢٠ مووشە گەیشتوونەتە ئاسمانی ئیسرائیل و %٥٠ مووشەکە بالیستییەکان هەڵگری تەقەمەنی وێرانکەربوون.




PM:07:53:19/03/2026