عەباس عێراقچی: چی دیکە دانبەخۆماندا ناگرین


وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت "ئەگەر جارێکی دیکە ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی ئێران بکرێتە ئامانج، تاران بە هیچ شێوەیەک پابەندی دانبەخۆداگرتن نابێت".

پێنج شەممە، ١٩ ئادار ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هێرشە وەڵامدەرەوەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، تەنیا بڕێکی کەم لە توانای ئێرانی تێدا بەکار هاتووە، هێشتا ئێران هەموو توانای خۆی بەکار نەهێناوە، هۆکاری سەرەکیی ئەوەی تا ئێستا بە ئاستێکی سنووردار وەڵاممان داوەتەوە، تەنیا رێزگرتن بووە لەو داواکارییە نێودەوڵەتییانەی کە داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکەن".

سەبارەت بە ڕێكکەوتن، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد هەر جۆرە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە، دەبێت قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە لەخۆ بگرێت کە بەر ناوەندە مەدەنییەکان کەوتوون.




PM:09:12:19/03/2026