ئەمریکا دەستی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و هێلیکۆپتەری نوێ کرد دژی ئێران


بەرپرسێكی سەربازی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری نوێ سەبارەت بە بەکارهێنانی فڕۆکە و چەکی نوێ دژی ئێران  و دەڵێت "بەردەوامین لە شوپێنهەڵگرتن و لەناوبردنی ئێران".

پێنج شەممە، ١٩ ئادار ٢٠٢٦، دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا رایگەیاند "بەردەوامین لە شوێنپێهەڵگرتن و لەناوبردنی ئەو داراییە سەربازییانەی ئێران کە گەشتە دەریاییەکان لە گەرووەکەدا دەکەنە ئامانج، تا ئێستا ئۆپراسیۆنەکان زیاتر لە ١٢٠ پارچەی دەریایی و ٤٤ کەشتیی مینڕێژکەریان کردووەتە ئامانج".

ئۆپراسیۆنەکان بڵاوەپێکردنی فڕۆکە هێرشبەرەکانی جۆری A-10 "وۆرتھۆگ" (بە واتای بەرازی کێوی دێت) و (هەلیکۆپتەر)ی هێرشبەری جۆری AH-64 "ئەپاچی" دەگرێتەوە. هەروەها بۆمبی بڕەری قەڵاکان (Bunker Buster) کە کێشیان ٥ هەزار پاوەندە، بەکارهێنراون. 

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم ئۆپراسیۆنانە تێکدانی تواناکانی ئێرانە بۆ "بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی سنوورەکانی"، کە ئەمە ئامانجێکی سەرەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە. هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و دامەزراوەکانی وزە، بوونەتە هۆی پەککەوتنی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا. نرخی خاوی برێنت ١١٩ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاندوە.




PM:10:50:19/03/2026