لەگەڵ ئەوەی دوێنی بەریتانیا چووە ریزی ئەمەریکاوە بۆ پاراستنی گرووی هورمز، ئەمڕۆ شەممە ئێران بنکەیەی بەریتانی لە دووری ٤٠٠٠ هەزار کیلۆمەترەوە بۆردوومانکرد
میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران دوو مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی بەریتانیا و ئەمریکا کردووە کە ٤ هەزار کم لە ئێرانەوە دوورە.
بنکەی ستراتیژیی 'دییگۆ گارسیا' بە مووشەکی بالیستیی ئێرانی کرا بە ئامانج؛ ئەمەش هەنگاوێک بوو کە لە نێو لێکدانەوەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوادا نەبوو.
میدیاکان باس لەوە دەکەن دووری ئەو بنکەیە لە ئێرانەوە یەکسانە بە دووری خاکی بەریتانیا، ئەو بەو واتایە دێت تەواوی ئەورووپا لە ژێر دەستی مووشەکەکانی ئێراندایە.
رۆژی رابردوو بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز بەکاربهێنێت.