لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران کوژرا


لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا کە شەوی رابردوو ئەنجام درا، بەرپرسی پۆلیسی تاران كوژرا، ئەو میدیای ئەو وڵاتەش پشتڕاستیكردەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو بۆردوومانێكی قورسی تاران و بۆردوومانی ئەسفەهان و چەندان شاری تری ئێران كردووە، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە 21ی ئادار، بۆردوومانەكانی سەر شارەكانی ئێران بەردەوام بوون.

ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی شەوی رابردوو چەندان شوێنی ئەو وڵاتەیان خاپووركردووە و ئامانجگەلێكی جیاوازیان پێكاوە.
ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاند، بەوهۆیەوە ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی پۆلیسی تاران بەهۆی بۆردوومانەكانەوە كوژراوە.

ئەحمەد رەزا فەرماندەی پۆلیسی تاران بە کەسێکی سەرکەوتکرا ناسراوەو بەردەوام هەڕەشەی لە خەڵك دەكرد ئەوەی خۆپێشاندان بكات راستەوخۆ دەیكوژین.






PM:12:17:21/03/2026