نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی
رۆژی شەممە ٢١ ی ئادار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، بەتایبەتی نەوتی برنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو تۆمارکردنی نرخی پێوانەیی بەرز، ئەم نرخە بەرزانەش پەیوەندی بە جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریکاوە هەیە دژی ئێران.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ١١٢ دۆلارو ١٩ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ هەینی کاتی داخستنی ٣ دۆلار و ٥٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلیک بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٩٨ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ٢ دۆلار و ١٨ سەنت بەرزبۆتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوەیە کە لە ٢٠٪ نەوت هەموو جیهانی پێدا تەێدەپەڕێت بۆ ئەورپاو رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە بەردەوامی داخستنی گەرووەکە پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیلی برنت بەرزبێتەوە بۆ سەرو ١٤٠ دۆلار.
PM:01:06:21/03/2026