بەرپرسێکی ئەمریکی: دەرنەكەوتنی موجتەبا خامنەیی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، ئاماژەیەكی مەترسیدارە

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە دەنوسێت" دەرنەكەوتنی موجتەبا خامنەیی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، ئاماژەیەكی مەترسیدارە".

ئەكسیۆس لەزاری ئەو بەرپرسە ئەمریكییەوە رایدەگەیەنێت کە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە ترەمپ هێشتا كار لەسەر ئەوە دەكەن كێ لە تاران كاروبار بگرێتەدەست. هەروەها واشنتۆن و ئیسرائیل زانیاری هەواڵگرییان هەیە كە ئاماژە بەوە دەكات هێشتا موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە. 

بەرپرسەکە دەڵێت" هیچ بەڵگەیەكمان نییە لەبارەی ئەوەی بەراستی موجتەبا خامنەیی فەرمان دەردەكات. كوشتنی لاریجانی بۆشایی دەسەڵاتی لە ئێران فراوانتر کرد و سوپای پاسداران خەریکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە. تا ئەوكاتەی كوژرا، هەواڵگری ئەمریكاو ئیسرائیل لاریجانییان پێ رابەری راستەقینەی ئێران بووە."

راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکەنەوە کە ڕژیمی ئێران تووشی قەیرانی سەرکردایەتی بووە، بەڵام هیچ نیشانەیەک بۆ داڕمانی لە ئارادا نییە. هاوکات سەرکردە باڵاکانی ئێران لە نێوان شوێنە پارێزراوەکاندا جموجوڵ دەكەن و، خۆیان لە پەیوەندی دیجیتاڵی بەدوور دەگرن.



PM:06:39:21/03/2026