نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
رۆژی ٢٢ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکییەوە بەردەوامن لە بەرزبوونەوە بەتایبەتی لە ٢٨ ی شوباتەوە، رۆژی دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریکا دژی ئێران، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەمڕۆ یەک شەممە بە ١١٢ دۆلار و ١٩ سەنتە، بە بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ٣،٢٦ دۆلار بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٨ دۆلار و ٣٢ سەنتە، بە بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕی نەوت ٣،٤ دۆلار بەرزبۆتەوە.
چاودێرانی بواری بازاڕی نەوت پێشبینی دەکەن لەگەڵ بەردەوامی ئەم جەنگەدا و داخستنی دورگەی هورمز، نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ سەرو ١٤٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی نەوتی برنت.
PM:01:31:22/03/2026