دوو تەکنیکاری پسپۆڕی سەر بە کۆمپانیای "ئاسێلسان"ی تورکی لە فڕۆکەیەکدا لە قەتەر کەوتنە خواروە

لە ڕووداوێک دا فڕۆکەیەکی وڵاتی قەتەر تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوو و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە پێکهاتبوون لە سەربازێک و دوو تەکنیکاری پسپۆڕی سەر بە کۆمپانیای "ئاسێلسان"ی تورکی کە بۆ ئەرکێکی تایبەت لە ناو فڕۆکەکەدا بوون.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ئاسێلسان وەک یەکێک لە گەورەترین و پێشەنگترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری تەکنەلۆژیای بەرگری و ئەلیکترۆنیاتی سەربازی دادەنرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پەرەپێدانی ڕادار و سیستەمەکانی پەیوەندیکردن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.

کۆمپانیای ئاسێلسان کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٥ دەگەڕێتەوە و لەسەر ئاستی جیهانی لە ڕیزبەندی ١٠٠ گەورەترین کۆمپانیا بەرگرییەکاندایە، بەردەوامە لە دابینکردنی پێداویستییە تەکنەلۆژییە ئاڵۆزەکان لە ژێر دەریادا تاوەکو بەرزاییەکانی بۆشایی ئاسمان و ئەم ڕووداوەیش زیانێکی مرۆیی بەرچاوی بە تیمە تەکنیکییەکانی ئەو دامەزراوەیە گەیاند.



PM:10:25:22/03/2026