فاتح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی (IEA)، هۆشدارییەکی کتوپڕ و توندی ئاراستەی وڵاتانی جیهان کرد سەبارەت بە لێکەوتە وێرانکەرەکانی ململانێ سەربازییەکانی ئێستا لەسەر بازاڕی وزە و ئابووری گشتی.
بەپێی وتەکانی بیرۆڵ، پەرەسەندنی جەنگ و ئاڵۆزییەکان بووەتە هۆی پەککەوتنی ١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە شێوەی ڕۆژانە لە بازاڕەکانی جیهاندا. ئەم بڕە گەورەیە کە نزیکەی٪١٠ـی تێکڕای بەرهەمهێنانی جیهانی پێکدەهێنێت، مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وزە.
سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم قەبارە زەبەلاحە لە زیان، ئابووری جیهانی خستووەتە ناو قۆناغێکی تەمومژاوی و مەترسیدارەوە. ڕاشیگەیاند" ئەم دۆخە دارایی و وزەییەی ئێستا دروست بووە، هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا توانای بەرگەکردنی نییە و ئەگەر بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی داڕمانی سێکتەرە سەرەکییەکان."