نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەپێی داتاکانی بازاڕی وزە، نرخی نەوتی تێکساس ٠.٤٤٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٨.٦٦دۆلار، هەرچەندە پێشتر بۆ ماوەیەک بەربەستی ١٠٠ دۆلاریشی تێپەڕاندبوو. نرخی نەوتی برێنتیش لە دەوروبەری ١١٢.١٧ دۆلار جێگیر مایەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی جەنگ لە ٢٧ی شوبات، نرخی نەوتی تێکساس تەنیا ٦٧.٠٢ دۆلار بوو.

تەنگەی هورمز رێڕۆی ٢٠٪ـی نەوت و گازی جیهانە، بەهۆی جەنگ و هەڕەشەکانی ئێرانەوە بە تەواوەتی پەکیکەوتووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییە.





AM:10:13:23/03/2026