دۆناڵد ترەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە





سەرۆکی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەدوای گۆڕینی ڕژێم یان لەناوبردنی سەرکردەکاندا نییە، تەنانەت ئاماژەی بەوە کرد کە نایەوێت "موجتەبا خامنەیی" بکوژرێت. 

دۆناڵد ترەمپ، پێیوایە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، دەبێتە سەرەتایەکی "نایاب" بۆ ئێران و تەواوی ناوچەکە، و تەنانەت ئیسرائیلیش بەم هەنگاوە دڵخۆش دەبێت.


بە وتەی ترەمپ، لایەنی ئێرانی خۆیان پەیوەندییان پێوە کردووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و ئەویش ئارەزووی ئەو ڕێککەوتنە دەکات. هەرچەندە دەڵێت” ناتوانێت گەرەنتی ئەنجامەکان بکات.”

بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران خۆی پێویستی بەم ڕێککەوتنە هەیە و ئامادەیی نیشان داوە.”

ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئەوەی پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاسانی چارەسەر بکرێت.

هەروەها ئامانجی سیاسی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی وزە ناشارێتەوە و دەڵێت "دەمەوێت زۆرترین بڕی نەوتمان هەبێت.” ئەمەش نیشان دەدات کە لایەنی ئابووری و وزە بەشێکی سەرەکی دەبن لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی نوێ.



PM:05:47:23/03/2026