وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات کە کە دوو جار لە کاتی دانوستاندا ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان، بۆیە متمانەیان بە واشنتۆن نییە بۆ دانوستانکردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی دانوستانان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند" متمانەمان بە دیپلۆماسی ئەمریکا نییە، چونکە ئێران لە ماوەی نۆ مانگدا دوو جار ڕووبەڕووی هێرش بووەوە لە کاتێکدا کە لەگەڵ ئەمریکا لە دانوستاندا بوو".
ئەوەشی خستەڕوو کە بەو هۆیەوە بێ متمانەییان بەرامبەر بە واشنتۆن بۆ دروست بووە.
پێشتر چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ،. سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ ئێراندا لە دانوستاندان و میدیای ئەمریکاش بڵاوی کردبووەوە کە واشنتۆن لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێراندا دانوستان دەکات.
ئیسماعیل بەقائی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و دەڵێت" عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسە لە دیپلۆماسیەتی دەرەوەی ئێران و بە پێی دەستوور سەرۆکی پەرلەمان ئەرکی دیکەی هەیە".