وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سەرکردەکانی وڵاتانی خەلیج گوشار دەخەنە سەر ترەمپ ئێران لەناو ببات

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات کە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەردەوامەکانیانەوە گوشار دەخەنەسەر سەر ترەمپ بۆ ئەوەی (ئەرکەکە تەواو بکات) و پێش ئەوەی هەنگاوی تر بنرێت، و ئێران لەناو ببات.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو سەرچاوە بلاویکردوەتەوە کە " محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە لێواری بڕیاردانە بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکاندا.".

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە چوونە ناو شەڕی پاشایەتیی سعوودیە تەنها مەسەلەی کاتە و هیچی تر.

ئاشکراشی کردوە کە " لە هەمان کاتدا، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەڵمەتێکی دژی ئەو سەرمایە و داراییانە دەست پێ کردووە، کە موڵکی ئێرانن، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر شادەماری سەرەکیی ژیانی تاران. هاوکات ئیمارات سەرقاڵی تاووتوێکردنی ئەوەیە ئایا سوپاکەی بنێرێتە ناو جەنگەکەوە یان نا و دژایەتی هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەست دەکات، کە ببێتەهۆی هێشتنەوەی بەشێک لە توانا سەربازییەکانی ئێران بە ساغی."

رۆژنامەکە دەڵێت" بەرپرسانی عەرەب ئاماژەیان بەوە کردووە، کە سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو، بە تایبەتی ئیمارات و سعوودیە، لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەردەوامەکانیانەوە گوشار دەخەنەسەر ترەمپ بۆ ئەوەی (ئەرکەکە تەواو بکات) و پێش ئەوەی هەنگاوی تر بنرێت، توانا سەربازییەکانی ئێران بەتەواوی تێکبشکێنێت".




PM:12:17:25/03/2026