ئیسرائیل: بەرپرسی داخستنی گەروی هورمزمان کوشت

‌عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران

بە پێی هەوڵی میدیاکانی ئیسرائیل کە هەواڵەکەیان لە بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیان وەرگرتوە ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە کە فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر بەندەر عەباس کوژراوە.

پێنج شەممە، ٢٦ ئادار ٢٠٢٦، ئەو بەرپرسە ئیسرائیل رایگەیاندوە کە "عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر بەندەر عەباس کوژراوە" ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە کە "تەنگسیری بەرپرسی داخستنی گەرووی هورمز بووە بە رووی کەشتییەکاندا".

تا ئێستا ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی رانەگەیاندووە.

عەلی رەزا تەنگسیری لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە پۆستی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی وەرگرتووە. ناوی ئەم سەرکردەیە زیاتر بە هەڕەشەکانی بۆ داخستنی گەرووی هورمز و رووبەڕووبوونەوەی کەشتییە ئەمریکییەکان لە ئاوەکانی کەنداو دەناسرایەوە.




PM:02:03:26/03/2026