مارکۆ ڕوبیۆ: ترەمپ کارێکی لەبارەی ئێران کرد کە سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ماوەی ٤٧ ساڵدا نەیانکرد

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لەدژی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ڕوونی کردەوە کە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە " هێشتنەوەی گەلی ئەمریکا و جیهانە بە سەلامەتی".

ڕوبیۆ لە سەرەتای قسەکانیدا دەڵێت" گرنگترین کار کە هەر سەرۆکێک هەیبێت، پاراستنی گەلی ئەمریکایە، هەموو سەرۆکەکان ئەوە دەڵێن، بەڵام ئێستا سەرۆکێکمان هەیە کە بەڕاستی باوەڕی پێی هەیە و شتێک لەوبارەیەوە دەکات."

ناوبراو بە ئاماژە بە مێژووی دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئەمریکا، زیادی کرد: هەروەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی لە شەوی دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا بۆ جیهانی روونی کردەوە ، ئێران ٤٧ ساڵە لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕدا بووە، ٤٧ ساڵە ئێران لە هەموو جیهاندا ئەمریکییەکان دەکوژێت و هێرشیان دەکاتە سەریان، بەڵام ئەم سەرۆکە کەسێک نییە کە بێکردەوە قبوڵ بکات." ئەم مەترسییە لە شوێنی خۆیدا بەجێناهێڵێت و چارەسەری دەکات".




PM:11:04:26/03/2026