نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

رۆژی هەینی ٢٧ ی ئادار نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دوای لێدوانی ترەمپ لە بارەی گفتوگۆوە لەگەڵ ئێران لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە تا رادەیەک جێگرە بە رادەیەکی کەم لە سەرو ١٠٠ دۆلارەوە مامەڵە بە بەرمیلێکی نەوتی برنتەوە دەکرێت، لە کاتێکدا پێش ئەو لێدوانە لەسەر و ١١٠ دۆلارەوە بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت رۆژی هەینی بە ١٠٣ دۆلار و ٤٤ سەنتە، لە دوا داخستنی بە بەراورد بە دوێنی کاتی داخستن بە ١ دۆلار و ٥٥ سەنت بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٥ دۆلار و ٩٤ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستن ١ دۆلارو ٥١ سەنت بەرزبۆتەوە.

لەو دەمەوە کە ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە گفتوگۆ هەیە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا و هەندێک وەسفی چەند سەرکردەیەکی ئێرانی کرد بەبێ ناوهێنانیان، دوایی ئاشکرا بوو کە ئەو گفتوگۆیانە لە رێگای وڵاتی پاکستانەوە دەکرێت، نرخی نەوت لە سەرو ١٠٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێکی برنت دابەزی.




PM:01:15:27/03/2026