فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، تیم هۆکینس، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە برینداربوونی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە جەنگی دژی ئێران دەڵێت "لە ٢٨ شوباتەوە ٣٠٣ سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست برینداربوون".
هەینی، ٢٧ ئادار ٢٠٢٦، تیم هۆکینس، فەرماندە لە هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند " لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاساوە، نزیکەی ٣٠٣ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. زۆربەی هەرە زۆری ئەم پێکانانە سووکن و ٢٧٣ سەربازیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان".
بەپێی دوایین ئامار، ١٣ سەرباز لەم جەنگەدا کوژراون، کە حەوتیان لە وڵاتانی کەنداو و شەشیان لە عێراق بوون.