تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویکردەوە کە هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتان لە سعودیە و ١٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون و زیان بە فڕۆکە جەنگیەکانیش کەوتووە.
شەممە، ٢٨ ئادار ٢٠٢٦، سەبارەت بەو هێرشە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە "سەرچاوە ئاگادارەکانەوە" بڵاویکردەوە کە "هێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە ئەنجامدراوە، لەو هێرشەدا چەندین فڕۆکەی سوپای ئەمریکا، لەوانە فڕۆکەکانی تانکەری سووتەمەنی بۆ تێکردنی سووتەمەنی لە ئاسماندا، زیانیان بەرکەوتووە و تێکشکاون".
تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ئەمریکا هیچ رونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو هێرشە بڵاونەکردوەتەوە.