رۆژنامەی کەیهان: ئێران ٩ مەرجی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ هەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە رۆژنامەی کەیهان، کە  نزیکە لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ ٩ مەرجی هەیە بۆ ئەمریکا.

نوسیوێتی" جەنگ ئەو کاتە کۆتایی دێت کە مەرجە پێشنیازکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ بکرێن".
 
خاڵە پێشنیازکراوەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بە گوێرەی رۆژنامەی کەیهان بەم شێوەیەیە: 
 
١- کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و نەمانی بنکەکانیان لە رۆژئاوای ئاسیا.

٢- جێبەجێکردنی سیستمی فەرمی، یاسایی-ئابووریی هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز لەژێر سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

٣- دەستدرێژینەکردنە سەر عێراق، لوبنان و بەرەی موقاوەمە.

٤- راگەیاندنی فەرمیی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا.

٥- ئازادکردن و گەڕانەوەی دەستبەجێی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.

٦- ناساندنی فەرمیی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەستدرێژیکار و پێدانی قەرەبووی سەرەتایی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی کۆتایی زیانەکان.

٧- کۆتاییهێنان بە بانگەشەکانی ئیمارات بۆ سێ دوورگەکە (تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبوومووسا) لە رێگەی دەرکردنی راگەیێندراوی فەرمییەوە.

٨- راگەیاندنی فەرمیی پابەندبوونی کردەیی دەستدرێژیکاران بە راگرتنی هەمیشەیی جەنگ و تیرۆر.

٩- سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی کەوتنە مەترسیی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لەبەر ئەندامبوون لە پەیماننامەی قەدەخەکردنی چەکی ئەتۆمی، بەپێی بەندی ١٠ی ئەو پەیماننامەیە، کشانەوەی خۆی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رادەگەیەنێت؛ هەروەها وەبیردەهێنرێتەوە کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی، هەر کاتێک بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بیخوازێت، دەگەڕێتەوە بۆ نێو پەیماننامەک




AM:10:37:29/03/2026