ڕۆژنامەی واشنتۆن
پۆست بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەک
ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە،
ئەم پلانانە دەتوانن ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و هەروەها
هێزی پیادەی ئاساییش لەخۆ بگرن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە،
بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی ئەو پلانانە دەدات یان نا.
لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی
سەربازی لە ئێران دەچێتە ناو هەفتەی پێنجەمی خۆیەوە، ئیدارەی ترەمپ هێزی دەریایی ئەمریکای
ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و هەروەها بەنیازە هەزاران سەربازی فیرقەی ٨٢ی
ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ ناوچەکە بنێرن.