یەک مانگە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران پچڕاوە


ڕێکخراوی سەربەخۆی چاودێری ئینتەرنێت (نێتبلۆکس) سەبارەت بە پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ  ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

یەک شەممە، ٢٩ ئادار ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەیدا ڕێکخراوی سەربەخۆی چاودێری ئینتەرنێت  ئاماژەی بەوەکردوە، لە ٢٨ شوباتی ئەمساڵدا لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ  ئێراندا ، ٦٩٦ کاتژمێرە هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا ڕووبەڕووی پچڕان بووەتەوە و پەیوەندیی نێوان تۆڕەکان دابەزیووە بۆ ٠.١٪.

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی، بەڵام ڕێگە بەو گروپانە دەدات کە پشتیوانی لە دەسەڵاتی وڵاتەکە دەکەن دەستیان بە ئینتەرنێت بگات.




PM:02:31:29/03/2026