ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٨ دۆلار و ١٨ سەنتە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە ١٠١ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
داخستنی گەرووی هورمز و شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، نرخی نەوتی لە ٦٠ دۆلارەوە بۆ سەرو ١٠٠ دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەمەگەرچی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەمەرج ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە گەروی هورمزدا دەدەن، بەڵام ئەو کەشتیانەی ئەمریکاو ئیسرائیل خاوەندارێتیان دەکەن بەهیچ جۆرێک ناتوانن لە گەروەکە تێپەڕن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە ئامانج دەگیرێن.