ئیسرائیل ١٧٠ ئامانجی ستراتیژی لەناو خاکی ئێران پێکاوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند'' لە ماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی نزیکەی ٤٠٠ تەقەمەنی و مووشەکی پێشکەوتوو، هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر ١٧٠ ئامانجی هەستیار لە ناوخۆی ئێراندا کە زۆربەیان ناوەندی بەرهەمهێنانی چەک و بزوێنەری درۆن بوون.''

هێرشەکان بە شێوەیەکی چڕ سەرجەم ناوەندەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی سەربازییان لە تاران گرتووەتەوە و زیانی گەورەیان بە ژێرخانی سەربازی گەیاندووە، هاوکات لە ڕۆژئاوای ئێرانیش چەندین پێگەی ئەمنی و بارەگای سەربازی لە هەردوو شاری سنە و دێولان کراونەتە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لەو ناوچانە بە تەواوی لەناو چوون.

ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکان نەک تەنیا کەرتی پیشەسازی سەربازی، بەڵکو سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانیشی لە چەند ناوچەیەکی سنووری پەکخستووە، ئەمەش وەک وەڵامێکی توند بۆ هەڕەشەکانی تاران دەبینرێت و ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی مەودای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرجەم ناوچە جوگرافییەکانی ئێران بەبێ جیاوازی.





PM:09:09:30/03/2026