خاتەمولئەنبیا: قاچی هەر دەستدرێژیکارێک دەبڕین

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند'' ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندنی هێزی ڕاستەقینەی ئێراندا تووشی هەڵەی ستراتیژی بوون و نەیانتوانیوە لە ڕێگەی پێوەرە ماددییەکانی خۆیانەوە درک بە ئیرادەی نەتەوەی ئێران و هێزە چەکدارەکانی بکەن.''

بە وتەی ئەو بەرپرسە سەربازییە، ئامادەیی بێوێنەی خەڵک و خۆڕاگری هێزە چەکدارەکان لە مەیدانی جەنگدا بۆ دوژمنان چاوەڕواننەکراو بووە، ئەم هەڵە خەمڵاندنەشی وەک هۆکارێک بۆ سووکایەتی و شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل وەسف کرد کە ئەوانی خستووەتە ڕێڕەوی لەناوچوونەوە، چونکە تاران بە جەنگی پڕوپاگەندەیی و تیرۆرکردنی فەرماندە و زاناکانی خۆی ڕادەست ناکات.

زولفەقاری هۆشدارییەکی توندیشی سەبارەت بە گەرووی هورمز دا و ڕایگەیاند'' خەونی باڵادەستبوونی دوژمن بەسەر ئەو ناوچەیەدا هەرگیز نایەتە دی.''

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دووپاتی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران سەلماندوویانە "قاچی هەر دەستدرێژیکارێک دەبڕن" کە بیەوێت پەلاماری خاکی وڵاتەکەیان بدات و ڕووبەڕووی ڕیسواییەکی گەورەیان دەکەنەوە.




PM:12:23:31/03/2026