ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "٨٤٦ هاوڵاتی بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکراون".
سێ شەممە، ٣١ ئادار ٢٠٢٦، ڕێکخراوەکە بڵاویکردوەتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٨٤٦ هاوڵاتیی بە تۆمەتی ناردنی وێنە بۆ میدیا بیانییەکان، بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فرۆشتنی ئامێری ستارلینک، بەبێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کران.
لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ٢٨ شوباتی ئەم ساڵەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییان بڕیوە تا ڕێگری بکەن لە بڵاوکردنەوەی هەر دیمەن و زانیارییەک بۆ دەرەوەی ئێران.