پزیشکیان: ئامادەین کۆتایی بە شەڕ بێنین،بەڵام گەرەنتیمان دەوێت

سەرۆک کۆماری ئێران، ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی ئامادەیە کە کۆتایی بەجەنگ بێنێت ، بەڵام مەرجی هەیە.

شەوی سێشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە لێدوانێکدا، ئاماژەی بەوە دا، کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە ٣٢ رۆژە بەردەوامە، بەو مەرجەی گەرەنتی پێویست هەبێت. 

پزیشکیان رەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا دوو جار هێرشی کردووەتە سەر ئێران، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان بڕوایان بە دیپلۆماسی نییە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" رایگەیاندبوو "پێموایە جەنگ لەگەڵ ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت."




AM:12:05:01/04/2026