نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٦ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە.


نرخی نەوتی برێنت بۆ رادەستکردنی لە مانگی شەشدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٦٦ سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە ١٠٤ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٤٦ سەنت بەرزبووەوە و بە ٩٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە لەگەڵ ئێران نزیکە لە رێککەوتن، بەڵام کەمی خستنەڕووی نەوت و بەردەوامی شەڕ نرخەکانی نەوتی لە ئاستە بەرزەکانی خۆیدا راگرتووە.



AM:09:49:01/04/2026